سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە و وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کۆبوونەوە
ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کۆبوونەوەیەکی .
لەو کۆبوونەوەیەدا بەرەوپێش چوونەکانی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەهاوکاری راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرزکردنەوەی تواناکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆرستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیە ئەمنی و سەربازییەکان لە نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

سەرۆکی ئەرکان سوپاسی وەزیری بەرگری ئیستۆنیای کرد، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناردنی یەکەیەکی تایبەتی هێزەکانی ئیستۆنیا بۆ بەشداری کردنیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر.
وەزیری بەرگری ئیستۆنیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت و پارێزگاری لە مانەوەی هێزەکانی دەکات لە هەرێمی کوردستان.