سەرۆکی ئەرکان فیرقەی ١ی پیادەی بەسەر کردەوە
ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە، لە لایەن فەرماندەی فیرقە و ستافی فیرقەوە پێشوازییان لێ کرا.
مەبەست لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقە و چالاکبوونی بەشەکانی فیرقەکە، بەتایبەت لە ڕووی مەیدانییەوە.