سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
ئەمڕۆ ٢ی ئابی ٢٠٢٣ فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دیرک بۆڵینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا ئامادەیبوون، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس، پرسی چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پڕۆسهیه، هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه بهشێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون و ههردوولا بهگرنگییهوه لهو پڕۆسهیان رووانی.
هەردوولا دووپاتیان لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە، سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەمبارەیەوەش ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا لە هاوکاری و هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان بۆ پێشخستنی تواناکان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.