وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی به‌شی ته‌بابه‌ی سه‌ربازی ده‌كات
![](/media/21719/3fffdf6d-7b75-4716-8bfc-9bc7232c3fc6.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133373337500000000)
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له شێواز و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی به‌شی ته‌بابه‌ی سه‌ربازی، لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تيی كاروباری پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی لیوای دووی پیاده‌یان كرد.
لیژنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی د. ڕه‌زا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکيی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامانی بەڕێوه‌بەرایەتيی کاروباری پزیشکی گشتی، سەردانی بارەگای لیوای 2ی پیادەیان کرد، لە لایەن فەرماندەی لیوا و ئەفسەران پێشوازیان لێ‌کرا.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، لیژنه‌ی کاروباری پزیشکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و شێوازی خزمه‌تكردنی ته‌بابه‌ی سه‌ربازی كۆڵییه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، كه پێویسته ته‌بابه‌ی سه‌ربازی، به‌و په‌ڕی تواناوه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كان پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه بكات.
ئه‌ركی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی چاودێریكردنی ڕه‌وشی ته‌ندرووستی پێشمه‌رگه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لە ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە و بەشەکانی تەبابەی سەربازییەوە لە لیواکان، خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ته‌ندرووستی بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كات.