ڕاوێژکاری وەزارەت پێشوازیی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا بەشدار عەبدولڵا، ڕاوێژکاری وەزارەت، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیویت، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە لیوا روکن یوسف مامک، بەرپرسی بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت و لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوبەری چاکسازی ئامادەی بوون، گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا، لە پێناو بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.