Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دادگای سەربازیی دووی بەسەر کردەوە

ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی دادگای  سەربازی دووی کرد و لە لایەن دادوەر لیوا عەبدولرەحمان زێباری، سەرۆکی دادگاکە پێشوازی لێ کرا.

لەو دیدارەدا باس لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کاروباری دادگا سەربازییەکان کرا و تیشک خرایەسەر هەماهەنگیی نێوان دادگا و فەرمانگە سەربازییەکان، ئەویش لە پێناو پاراستنی سەربەخۆییی دادگاکان و  یەکلاکردنەوەی دۆسیەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

هەر لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆی بۆ  بابەتە یاسایییەکان دووپات کردەوە و دەسەڵاتە دادوەرییەکانی  بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سلکی سەربازی لەقەڵەم دا.