Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هێزەکانی پشتیوانیی دوو و بنکەی مەشقی پیادە و بنکەی ئەسناندی بەسەر کردەوە

ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەریی لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، بارەگای فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی دووی بەسەر کردەوە و لە لایەن  لیوا روکن مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی ئەو هێزە و ژمارەیەک لە ئەفسەران پێشوازییان لێ کرا.

هەمان ڕۆژ، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد و لە لایەن عەمید یاسین جەلال، بەڕێوەبەری بنکەکە پێشوازی لێ کرا. دواتر  بارەگای بنکەی ئەسنادی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە.

لەو دیدارانەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا، لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی ئەو یەکە سەربازییانەدا، تیشکیان خستەسەر کاروباری ڕۆژانە و پلانی داهاتوویان و تاووتوێی بابەتە هەنوکەییەکانیان کرد.

ئەمینداری گشتیی وەزارەت، هەماهەنگیی زیاتری نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی بە پێویست زانی و جەختی لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان و پابەندبوون بە دیسپلینە سەربازییەکان کردەوە.