Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی کونسوڵخانەی بەریتانیا کرد

ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، ڕاوێژکاری بەرگریی شانشینی یەکگرتوو و بەرپرسی بەشی سەربازیی کونسوڵخانەی بەریتانیای کرد.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەتی هێزەکانی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی چاکسازی و کاروباری پێشمەرگە و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان.