Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی ئەمەریکا کرد

ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ مایک کاجازو، ڕاوێژکاری سەربازی لە ئۆفیسی هاوکاریی ئەمنیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان ئامادەی بوو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی مانگانە لەبارەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کرا، کە لە ماوەی ڕابردوو لە نێوان هەردوولا ئیمزا کرابوو.