Skip to the content

ئەمەریکا لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنیی نێوان ئەمریکا و عێراق، ڕێکەوتی ٨ ی ئابی ٢٠٢٣، جەنەڕاڵ مارک مایڵی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا و فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کاری هاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ کرا، جەختیش لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیجیی ئەمریکا و عێراق کرایەوە، هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش.