Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازیی لە تیمێکی سەربازیی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی 2ی ئابی 2023، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە تیمێکی سەربازیی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێڵ ڕۆب و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ فیرقەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی پێداویستییە لۆجستییەکان و مەشق و ڕاهێنان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هاوکات پلانی مەشق و ڕاهێنانی پەسەندکراوی ساڵانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەکان گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.

لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی میوان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و هاوکات داوای فراوانکردنی بازنەی هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەت لە پرسی مەشق و ڕاهێناندا.