Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فیرقەکانی پیادەی کرد

رۆژی ٣١ تەممووزی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە ومیرە، بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپڕسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی (٨٠٫٧٠)، نوێنەری فیرقەکانی یەک و دووی پیادە و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت، کۆبوونەوەی دەوری تایبەت لەبارەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، گرنگترین بەرەوپێشچوونەکانی دامەزراندنی تەواوەتی فیرقەکان خرایە بەرباس و گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە و کەم وکوڕییەکانی فیرقەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تایبەت بە دروستکردنی فیرقەکان کرا.
 لە بەشێکید دیکەی کۆبوونەوەکەدا میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی دروستکردن و زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان خرایە بەرباس و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەیانەوە خرایە ڕوو.
 لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەرکان دووپاتیکردەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی کارەکانی ئەم دوو فیرقەیەشی بە سەرەتایەک دانا بۆ بەردەوامیدان بە زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان.