جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
رۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دیرک بۆڵینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هاوپەیمانان.
هەردوو لا هاڕابوون لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی هاپەیمان و گواستنەوەیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپێناو بەهێزکردن و یەکخستنی تواناکان.