Skip to the content

خولی کۆمپیوتەر بۆ کارمەندانی نووسینگەی فەوجی ٢ ی لیوای ٢٢ ی پیادە کرایەوە

لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، لە ڕێکەوتی ٣١ی تەممووزی٢٠٢٣، خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەری بۆ کارمەندانی فەوجی ٢ ی لیوای ٢٢ ی پیادە کردەوە.

خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣ کۆتایی هات، تیایدا وانەی تیۆری لەسەر پڕۆگرامی مایکرۆسفت ئێکسڵ "Microsoft Excel" پاوەرپۆینت"powerpoint" لە لایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٢٢ ی پیادە، بە فێرخوازان گوترانەوە.

شایانی باسە، ئەم جۆرە خولانە بۆ بەرزکردنەوەی توانا و شارەزاییی پێشمەرگەیە لەسەر پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، دوای تەواوبوونی خولەکە، بڕوانامەی بەشداربوون و ڕێبەری وانەکان بەخشرایە بەشداربووان.