Skip to the content

سیمینارێکی تایبەت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٢ ی چەک بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازیی سیمینارێکی تایبەت لە لایەن دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگای سەربازیی یەک، لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ بەرکار لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

لەو سمینارەدا، چۆنیەتیی ڕێکخستنەوە و تۆمارکردنی سەرجەم ئەو چەکانەی لە لایەن پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەران خۆیانەوە کڕدراون و بۆ ئەرکی سەربازیی خۆیان بەکاری دەهێنن، ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ ڕوون کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو سیمینارەدا، سەرۆکی دادگای سەربازیی یەک و سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی یاسای چەک لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی یاسایی و ئەفسەرانی کارگێڕیی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی ناو دیوانی وەزارەت و ئەفسەرانی بەشی میرەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، تەواوی سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووان لە ژێر ڕۆشناییی یاسا و ڕێنماییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، هاوکات ئاماژە بەوە درا کە پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا، سەرجەم چەکی ئاگرین و هاوشێوەکانی تۆمار بکرێت و هیچ چەکێکی نایاسایی نەمێنێت.