Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە لەشنگال کرد

رۆژی دووشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال کرد.

لەو دیدارەدا، تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان خەڵکی ئێزدی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا و رۆڵی پێشمەرگە ئێزدییەکان لە بەرگری و فیداکاری بۆ پاڕاستنی ئەمنیەتی ناووچەکە بەرزنڕخاند.
 
سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوە کرد: '' باشترین چارەسەر بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی سەر شنگال جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە و ئەگەر ڕێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئەوە مەترسییەکان لەسەر خەڵکی شنگال کەمتر دەبنەوە.''

 لەلایەن خۆیەوە قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی کرد بۆهاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ یەکە سەربازییەکانی ئێزیدی و دوپاتیکردوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لەپشتگیری و پشتیوانی بۆ پرۆسەی ڕێکخستنەوەی یەکەسەربازیەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.