شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکا سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کرد
ڕۆژی ١١ ی ئابی ٢٠٢٣، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکا، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی لە ئەمریکا کرد، لە لایەن تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم، پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێکدا باس لە ڕۆڵی شاند و تیمەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خول و دیدار و کۆبوونەوە فەرمییەکان، لەگەڵ شاند و دامودەزگاکانی ئەمەریکا سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆڵی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی لە ئەمەریکا بەرز نرخاند، لە باشتر ڕێکخستنی کاروبارەکان، لەگەڵ پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دامەزراوە ئەمنییەکانی تری ئەو وڵاتە، بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
شاندی دووەمی وەزارەتی پێشمەرگە، پێک دێن لە ژمارەیەک بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەند کۆرس و وانەیەکی تایبەت، لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا سەردانی واشنتنیان کردووە.