Skip to the content

فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە و تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆ بوونەوە

ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی ٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی ستافی فیرقە، پێشوازیی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد.

لە دیدارێکدا باسیان لە چالاککردنی فیرقەکان کرد، لە ڕووی ئۆپەراسیۆنەوە، هەروەها تاووتوێی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئیشوکارەکانی فرقەیان کرد، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبردنی کارەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی تاقی کردەوە.