Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازیی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ٢ی ئابی ٢٠٢٣، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازیی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد، کە پێک هاتبوون لە کۆڵۆنێڵ مایک گەچێرۆ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، مێجەر شاون دێنس و تۆنی سینۆت، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی دابینکردنی لۆجستی.

لە دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت لە ڕووی ڕاوێژکاری و لۆجستییەوە.