Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە مەبەستی پەرەدان بە توانا جەستەیی و زانستە سەربازییەکان، ڕۆژی ۱۷ی ئابی ۲۰۲۳، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ فەوجی ۲ی لیوای ۲۲ی پیادە هات.

خولەکە ماوەی شەش هەفتەی خایاند و ۳٨۲ ئەفسەر و کارمەندی فەوجی ٢ی لیوای ٢٢ی پیادە بەشدار بوون، تیایدا مەشقی جەستەییی چڕیان پێ کرا، هەروەها ئاشنا کران بە زانستی سەربازیی نوێ و سەردەمیانە.

شایانی باسە لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەم خولەدا، دوو خولی تر لەلایەن بەڕێوەبەری هۆشیاری و نیشتمانیی لیوای ۲۲ی پیادە بەڕێوە بران، ئەوانیش خولی  فێربوونی بەرنامەکانی وۆرد و ئێکسڵ، خولی خوێندنەوەی نەخشە (ئۆفلاین ماپس) بوون.