Skip to the content

لە میرەی گشتیی سەربازی چەند خولێکی جۆراوجۆر بە کۆتا هات

ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوبەرایەتیی میرە و لۆریس، بەڕێوبەری مەشقەکانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکی، مەراسیمی کۆتاییهاتنی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی چەکی (M240وM249)و خولی کۆگاکردنی چەک و تەقەنی بۆ لیواکانی (٢، ٢٢)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەم خولانەدا ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی پڕاکتیکی لە لایەن شارەزایان و ڕاهێنەرانی بەئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکی، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان و چۆنیەتیی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی پێ کرا.