Skip to the content

لەمیرەی گشتی سەربازی کۆتایی بەچەند خولێکی جۆراو جۆر هات

ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، بەئامادەبوونی عقید فرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی و مێجەر دینز، نوێنەری کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر و ڕاهێنەران ومامۆستایانی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، مەراسیمی کۆتایی هاتنی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی کۆگا کردنی چەک و تەقەنی و خولی فیتەری و خولی ئەفسەران بۆ لیواکانی٢١-٥-٣ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەم خولانەدا ٣١ ئەفسەرو پێشمەرگە بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و راهێنەرانی بەئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان وشێوازی چاککردنەوەی هەمەرو چۆنیەتی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی پێکرا.