Skip to the content

پشكنیكی له‌ناكاو بۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی باشتر کردنی ڕاپەڕاندنی کاری لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پڕۆسەی پشکنین بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدات.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتیی، پشکنینێکی لەناکاویان بۆ لیوای 6ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.

لیژنەکە بەسەرپەرشتی عەمید روکن فەرهاد رەسوڵ و ئەندامێتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکێنەر، پێشوتر پشکنینی فێرکاریان بۆ تەواوی بەشەکانی لیواکە، وەک کارگێڕی، تۆماری رۆژانە، کۆگاکانی سوتەمەنی و چەک و خۆراک و سەنگەرەکانیان ئەنجام دابوو.

پڕۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی لەناکاو و پشکنینی تاقیکاری لە ساڵی نوێدا، بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا، یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.