Skip to the content

پشکنینی فێرکاری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و یارییەکان کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشترکردنی ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پڕۆسەی پشکنین بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات.

بۆ ئەم مەبەستە و لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، پشکنینی فێرکارییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جموجۆڵی سەربازی و بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و یارییەکان ئەنجام دا.

لیژنەکە بە سەرپەرشتیی عەمید ڕوکن فەرهاد رەسوڵ و ئەندامێتیی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز، پشکنینی فێرکارییان بۆ تەواوی بەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجام دا، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانیان دا.

شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری لەمساڵدا، بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دەگرێتەوە.