پۆلێك كادیری گه‌یاندنی سه‌ربازیی بڕوانامه‌ی خولێكی ڕاهێنان به‌ده‌ست ده‌هێنن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی سەربازی كۆتایی به خولێكی ڕاهێنان هێنا، كه بۆ ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی گه‌یاندنی سه‌ربازی لیوای (24)ـی پیاده‌ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە كرابوویه‌وه.
له مه‌راسیمێكدا، كه ژماره‌یه‌ك له ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتی گەیاندنی سه‌ربازی، فەرماندەی خول و بەشی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گەیاندنی سه‌ربازی ئاماده‌بوون، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بە خولی مەشق و ڕاهێنانی کارمەندان بۆ ساڵی (2023) هێنرا.
له خوله‌كه‌دا، (12) كارمه‌ندی لیوای (24)ـی پیاده‌ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون. ئه‌و پۆله كارمه‌نده، بۆ ماوەی (15) ڕۆژ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازیی پێکرا، ئه‌مڕۆش له مه‌راسیمێكدا بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی خولیان پێ به‌خشرا.
به‌شی مەشق وڕاهێنانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گەیاندنی سەربازی، ساڵانە بە گوێره‌ی پلانێكی تایبەت، خولی ڕاهێنان بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزی پێشمەرگە ده‌كاته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كی خوله‌كان، پێشخستنی به‌هره و توانای ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه به مه‌به‌ستی ئاشناكردنیان به نوێترین داهێنراوه زانستییه‌كانی بواری گه‌یاندنی سه‌ربازی.
جێی ئاماژه‌یه، بەڕێوبەرایەتی گەیاندنی سه‌ربازی، به گوێره‌ی خشتەی پەسندکراوی ساڵانەی مەشق، کە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی مەشقی سەربازییەوە بۆیان ڕەوانه دەکرێت، لە پێناو بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەران و کارمەندانی بواری گەیاندنی سه‌ربازی و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی گەیاندنی سه‌ربازی لە یەکە جیاوازەکانی وەزارەت، لە ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان خولی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كاته‌وه.