Skip to the content

ڕاوێژکاری وەزارەت پێشوازیی لە شاندێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا بەشدار عەبدولڵا،  ڕاوێژکاری وەزارەت، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیویت، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە لیوا روکن یوسف مامک، بەرپرسی بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت و لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح،  بەڕێوبەری چاکسازی ئامادەی بوون، گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا، لە پێناو بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان.