Skip to the content

ڕاوێژکاری وەزارەت پێشوازیی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا کرد

ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا بەشدار عەبدولڵا، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە کۆلۆنێل کیس مارسێلیس، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

تەوەری سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە بەردەوامیدان بە پرسی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرەیەکی دیکەی ئەو دیدارەدا، تیشک خرایە سەر ئەو پرۆژانەی کە لە لایەن ڕاوێژکارانی سەربازیی هوڵەندا لە هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێن و لەمبارەیەوە کۆلۆنێل کیس مارسێلیس، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆژەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەدەستهێنانی ئامانجی زیاتر لە داهاتوودا خستە ڕوو بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.