Skip to the content

ڕێوڕەسمی کۆتاییی خولی (CC223) لە کۆلیژی سەربازیی شاھانەی ساندهێرست بەڕێوە چوو

ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی فەریق سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی ھێزەکانی پشتیوانیی یەک، بەرپرسانی سەربازیی بەریتانی و بیانی، ڕێوڕەسمی کۆتاییی خولی ( CC223) لە کۆلێژی سەربازیی شاھانەی ساندھێرست لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە چوو.

شایانی باسە ساڵانە لە خولەکانی ئەم کۆلێژەدا ئەفسەرانی پێشمەرگە بەشدارن، بۆ ئەم خولەش نەقیب ژیوار فاروق، ئەفسەر لە فەرماندەییی ھێزەکانی پشتیوانیی یەک بەشدار بوو؛ بە پلەیەکی زۆر باش خولەکەی تەواو کرد.