Skip to the content

کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

ڕۆژی ٢١ ی ئابی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی لیوا ڕوکن ئیبراهیم ساڵح عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری سەربازیی بە نوێنەرایەتیی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیە کە کۆلۆنێل ڕۆب دیوت، ڕاوێژکاری سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و لیوا ڕەفعەت، بەڕێوەبەری میرەی گشتی و عەمید حسێن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری سەربازی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ئامادەی بوون، باس لە پرسی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی دارایی و ژمێریاری کرا و جەخت لە هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە و ئەنجامدانی بایۆمەتری لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاروبارەکانی پێشمەرگە کرا، لەو بارەیەوە چەندین سەرنج و پێشنیار لەسەر ئەو بابەتانە و لەپێناو جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان خرایە ڕوو.