کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو
رۆژی ۷ی ئابی٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەت بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پرسی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە کرا، بۆ ئەمەش لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان تیشکی خستە سەر بوودجەی چوار ساڵی وەزارەت .
لە بارەی هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچە و بایۆمەتری پێشمەرگە و لیوا توانا سدیق رایگەیاند: ''بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پەسند کراوە. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکان خرایەڕوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.''
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی لیوا بەشدار عەبدوڵڵا، راوێژکاری وەزارەت، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، لیوای ئەندازیار نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری چاکسازی، جێگری بەڕێوەبەری گەیاندن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پلان دانان و میلاکاتی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو.