پلانی مەشقی ساڵی نوێی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا
![](/media/24359/a072fa8f-7261-4040-b0e5-9cedd109ef4e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133475347120000000)
رۆژی سێشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە تیمێکی سەربازیی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ ڕۆب و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە تایبەت بوو بە پلانی مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ساڵی نوێ وهاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان لە ڕووی پێداویستیە لۆجستییەکان و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هێزەکانی هاپەیمانان دووپاتیان کردەوە لە جێبەجێکردنی پلانی مەشقی ساڵانە تاکو هێزەکانی پێشمەرگە بە زانستی سەردەمیانەی سەربازیی ئاشنابن و هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە رێکبخرێت.
جێگری سەرۆکی ئەرکان ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد لەپای ماندووبوون و یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەشکردن و هیوای خواست لە هاوکاری کردن و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکان یارمەتی زیاتر پێشکەش بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بکەن.