ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی کرد
رۆژی دووشەممە، ۱۱ی کانونی یەکەمی ۲٠۲۳، لیوا نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە لۆرنس لۆی، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندێکی یاوەریکرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێوبەری چاکسازی تیشکی خستە سەر پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی لە رێگای تیمی پرۆژەکانییەوە بەشێکی گرنگی ئەو پرۆسەیە بەرێوەدەبات لە وەزارەت.
لە دیدارێکدا، بەڕێوبەری چاکسازی تیشکی خستە سەر پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی لە رێگای تیمی پرۆژەکانییەوە بەشێکی گرنگی ئەو پرۆسەیە بەرێوەدەبات لە وەزارەت.
لە لایەن خۆیەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست خۆشی لەهەنگاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ئامادەکردن و بەدواداچوونی پرۆژەکانی چاکسازی وەزارەت کرد و نیازی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیشاندا بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازی هێزەکان بە تەرخان کردنی ڕاوێژکار بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی پرۆژەکانی چاکسازی کە یەکێکە لە ئەرکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاکسازی سێکتەری ئەمنی وڵاتان.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، بەرێوەبەری چاکسازی سوپاسی پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە جیهان کرد.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، بەرێوەبەری چاکسازی سوپاسی پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە جیهان کرد.