Skip to the content

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پڕۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

رۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێل تیم کەیڤ، ڕاوێژکاری باڵای بەرگری وڵاتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كرا.

چاكسازییەكانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە و دواین هەنگاوەکانی، بەشێکی تری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
وەزیری کاروباری پێشمەرگە روونی کردەوە، کە پڕۆسەی چاکسازی پڕۆسەیەکی قورسە، بەڵام ئەستەم نیە و ئەوەی دەستمان پێکردووە بەهاوکاری هاوپەیمانان ئاسان نەبووە و جێگەی بایەخی زۆرە.
شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند:''ستایشی هەوڵەکانی بەریتانیا دەکەین لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانییەکانیان بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.''

ڕاوێژکاری باڵای بەرگری بەریتانیا، دڵخۆشی خۆی لە گەڕانەوەی وەزیری کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند: ''دڵخۆشین و هیواخوازین بە گەڕانەوەتان بۆ وەزارەتی کاروباریپێشمەرگە پرۆسەی چاکسازی بە ئەنجام بگەیەنن، لەم پێناوەشدا هاوکار و پشتیوانتان دەبین لە پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.''