Skip to the content

بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا کرد

رۆژی یەکشەممە ۲٤ی کانونی یەکەمی۲٠۲۳، لیوا نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ فرانسێسکۆ ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە میانەی کۆبۆنەویەکدا، کە جێگری بەرێوەبەری چاکسازی و بەرپرسی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکانی چاکسازی ئامادەی بوون، بەڕێوبەری چاکسازی پوختەیەکی کار و پرۆژەکانی تیمەکانی خستەڕوو، پاشان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندی بەهێزی ئیتاڵیا بە گروپی ڕاوێژکارانی فرەنەتەویی هێزەکانی هاوپەیمان ناسراو بە (MNAG)کە پاڵپشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەکەن و ڕاوێژی پێویست پێشکەش بە وەزارەت و تیمی پڕۆژەکانی چاکسازی دەکەن.

لە لایەن خۆیەوە کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیۆ، ئامادەیی وڵاتی ئیتاڵیای نیشاندا بۆ پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمەکانی شان بە شانی وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان و هەروەها نیازی وڵاتەکەی بۆ بیرۆکەی گرنگیدان بە فێربوونی زمانی ئیتاڵی لەسەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە خستەڕوو بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاوشانی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی کاری لەسەر بکرێت.