Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن کۆتایی بە خولی بنەرەتی دووی ئەفسەران هێنا

 بە پێی پلانی مەشقی سەربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و لەدرێژەی ئەو زنجیرە خولانەی کە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەران و کارمەندان لەسەر ئامیرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی دەیکاتەوە، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی بە ئامادەبوونی لیوا کازم لەزگین، بەڕێوەبەری گەیاندن و عەمید کامەران محەمەد شەریف، جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن کۆتایی بەخولی بنەرەتی دووی ئەفسەران هێنا.

 لەم خولەدا، ژمارەیەک ئەفسەری لیوا و یەکەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ماوەی دوو مانگ بەشدارییان کرد و وانەکانی ئەو خولە لەلایەن ئەفسەر و مامۆستای بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن دەوترانەوە.

 لەم خولەدا بەژداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی ئاشنا بە سیستەمی گەیاندنی سەردەم و چۆنیەتی دروستکردن و دانانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی بوون.