Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازی لە تیمێکی سەربازی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی یەکشەممە  ۱۰ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە تیمێکی سەربازیی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ تۆماس و شاندی یاوەریکرد.

لە دیدارەکەدا هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان لە ڕووی پێداویستییە لۆجستییەکان و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، جێگری سەرۆکی ئەرکان دیاری بەخشی بە کۆڵۆنێڵ تۆماس و هیوای سەرکەوتنی لەئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیەکەیدا بۆ خواست.