Skip to the content

دوو خولی سەرەتایی بۆ خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی و گازە ژەهراوییەکان بە کۆتاهاتن

بەمەبەستی خۆپاراستن لە گازە ژەهراوییەکان و بەکارهێنانی ئامێرە تایبەتەکان بۆ خۆپاڕێزی و پشکنین کردن بۆ گازە ژەهراوییەکان، بەشی کیمیای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەران و کارمەندانیان، رۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی بە ئامادەبوونی لیوا حاجی مەلائەمین، بەڕێوبەری ڕشتەکان و عەمید روکن ئەموال ئەبوبەکر ، بەڕێوبەری بەشی کیمیایی و کۆڵۆنێڵ فرانسیسکۆ ئەنتۆنیو فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرەی سەربازی، کۆتایی بە دوو خولی سەرەتایی بۆ خۆپاراستن لە چەکی کیمیای و گازە ژەهراوییەکان هێنا.

لەم خولانەدا، ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی سرییەی بەرگری کیمیای سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ماوەی دوو هەفتە تێدا بەشداربوون، لە کۆتایدا بروانامەی دەرچوون بە بەشداربووان بەخشرا.

شایانی باسە ئەم خولە خولێکی سەرەتای بوو بەمەبەستی چۆنیەتی بەرگریکردن لەگازە ژەهراویەکان و بەکارهێنانی ئامێرەتایبەتەکان و لەبەرکردنی کەلوپەلی بەرگری کیمیای بۆ پشکنین کردنی گازە ژەهراوییەکان و خۆپاراستن لەکاتی جەنگدا.