Skip to the content

شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا فیرقەی ٢ی پیادەیان بەسەرکردەوە

رۆژی چوارشەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا روکن رێبوار مەحێدین، فەرماندەی فیرقەی ٢ی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ستافی فیرقەی ٢ی پیادە ئامادەبوون، باس لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی فیرقە لەڕووی کارگێڕی و مەیدانیەوە کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی، بەڵێنی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لەوبارەیەوە دەربڕی.
دواتر شاندی میوان سەرجەم بەشەکانی فیرقەی ٢ی پیادەیان بەسەر کردەوە، لە کۆتاییشدا خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە فەرماندەی فیرقە.