فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی بنکەی ئەسنادی دهۆکی کرد
رۆژی چوارشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، کۆڵۆنێڵ ئەلیکسەندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بنکەی ئەسنادی لە دهۆک کرد و لەلایەن عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی سەربازی و فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە، لە نزیکەوە دڵنیا بوون بوو لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانی بنکەی ئەسنادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکان و باشترکردنی کاروبارەکانیان و پشتیوانیکردنی داواکارییەکانیان بە پێی توانا.
پاشان دوای هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ماوەی رابردووی بنکەی ئەسنادی دهۆک، بە وردی تیشکخرایە سەر چۆنیەتی پێشخستنی بنکەکانی ئەسناد لە دهۆک و سلێمانی، هاوکات دووپات لە پاڵپشتیکردنی تەواوەتی لە هەردوو بنکەکە کرا.