Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی مەشق و راهێنانی بنەڕەتی کۆتاییهات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، خولی مەشق و راهێنانی بنەڕەتی فەوجی٣ی لیوای ٢١ی پیادەی وەزارەتی کاروباریپێشمەرگە کۆتاییهات.

لە خولەکەدا بەشداربووان مەشق و راهێنانی جەستەیی و تیۆرییان لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەمیانە ئەنجام دا. شایانی باسە سەرجەم مەشق و راهێنانەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و زانستی و سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەیە.