لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی خولێکی مەشق و راهێنانی پێشکەوتوو کۆتاییهات
لە چوارچێوەی بەرنامەی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، خولی مەشق و راهێنانی پێشکەوتووی فەوجی٣ی لیوای ١٠ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتاییهات.
خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری مەشق و راهێنانیان پێکرا و ئاشناکران بە یاساکانی مافی مرۆڤ و زانستە سەربازییە سەردەمییەکان.