Skip to the content

لە فێرگەی مەشقی بنەسڵاوە خولێکی تەبابە کۆتایی هات

رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، خولێکی تەبابە بۆ لیوای ١٥ی پیادە کۆتایی هات.

خولەکە لەلایەن تیمی مەشقی هاوپەیمانان کرابووەوە و تیایدا ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ١٥ی پیادە بەشداربوون و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو.

لە خولەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی زانستیانە مەشق و راهێنانیان لەبواری تەبابەدا پێکرا.