Skip to the content

لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک خولێکی مەشق و راهێنان کۆتاییهات

رۆژی یەکشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە سەرپەرشتی فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک، و ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پێنجەمی بنەڕەتی (مدفعیە)، بۆ ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەڕێوەچوو.

خولەکەدا ٣٠ی ئەفسەر تیایدا بەشداربووە و ماوەی چوار مانگ بەردەوام بووە، تیایدا بەشداربووان بەشێوەی پڕاکتیکی و تیۆری مەشق و راهێنانیان لەسەر جۆرەکانی چەک ئەنجام دا، دواتر بە شێوازێکی سەردەمیانە نمایشی سەربازی کرا و بە کرداری تەقەکردن بە چەکەکان ئەنجام درا.