لە میرەی گشتی چەند خولێکی جۆراوجۆر بە کۆتاهات
رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و مێجەر دینیز، سەرپەرشتیاری مەشق لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و لۆریس، بەرپرسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی و ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتوم، لەمیرەی گشتی ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی چەکی میلان و خولی رافیعە و خولی کۆگاکردنی جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنی و کەلوپەلی یەدەگ بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکانی (٥ و ١٨)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەیەکی پراکتیکی و زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر چەکی میلان و رافیعە و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنی و کەلوپەلە یەدەگەکان پێکرا.
شایانی باسە، ئەم جۆرە خولانە لەچوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە رێگەی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت بۆ ئەوەی پێشمەرگە ئەزموون و شارەزایی زیاتر لەسەر ئامێر و چەک و تەقەمەنی سەردەم وەربگرێت.