Skip to the content

لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا

بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، رۆژی ١٧ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی ئامادە کرابوو.

لە رێوڕەسمەکەدا بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان و هێزەکانی پێشمەرگە و تاک بەتاکی هاووڵاتییانی کوردستان كرد.
 
 بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە راشیگەیاند:'' ئاڵا ئەگەر لای نەتەوەكانی تر یەك جار پیرۆز بێت لای ئێمەی كورد دەیان جار پیرۆزە، بۆیە ئەرکی هەموو کوردێکە پێشمەرگە ئاسا بەرگری لە ئاڵای کوردستان بکات خۆشی بوێت و لە پێناویدا قوربانی بدات.''