Skip to the content

لە کۆلێژی ئەرکان خولێکی مەشق و راهێنان کۆتایی هات

لە درێژەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە, و بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی ئەرکان کۆتایی هات بە خولی (دروست کردنی بڕیار)، کە بۆ بەشێک لە ئەفسەرانی فیرقەی ١ و ٢ی پیادە کرابووەوە.

لە خولەکەدا ٢٩ ئەفسەری فیرقەی ١ و ٢ی پیادە بەشداربوون و لە بەرواری ٢٤ تا ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان لەسەر شێوازی بڕیار دان و دروست کردنی بڕیار لەبارەی پێشهاتە سەربازییەکان مەشق و راهێنانیان ئەنجام دا.

لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.