وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێکی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ڕۆژی١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەکێنزی، بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی باڵای وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری کاروباری پێشمەرگە لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە؛ لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ، کە بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەیبوون، وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە پرۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: ''بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ دۆستەکانمان لە هێزەکانی هاوپەیمانان، هەوڵبدەین هێزەکان رێكبخەینەوە بە ئامانجی دروستبوونی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە و رێکخراو، خاوەن دیسپلینی سەربازی لە ژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا کە ساڵانێکە لەم پێناوەدا هەوڵی جددی بۆ دەدەین.'' و راشیگەیاند:دڵخۆشین، ویست و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بەرامبەر پرس و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.''
بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ، دڵخۆشی خۆی بەرامبەر خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەربڕی و ڕایگەیاند: ''ئێمە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ، لەم پێناوەشدا پێکەوە کاری هاوبەش و پلانی گرنگ و ستراتیژی دادەڕێژین .''

هەروەها وتیشی: ''هاوپەیمانان چاودێری وردی پرۆسەی چاکسازی دەکەن لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هیوادەخوازن هێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی باڵای سەربازی.''