بەڕێوهبەری چاکسازی پێشوازیی لە بەرپرسی تیمی ڕاوێژکاریی هاوپەیمانان لە هەرێم کرد
بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیویت، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان و کاپتن یوان دیوێرتۆ، ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان کرد.
لە کۆبوونەویەکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەتی خستە ڕوو، لەم ڕووەوە کۆڵۆنێڵ رۆب دیویت، تیشکیی خستە سەر ئەو پرۆژانەی چاکسازی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەوە هەیە، هاوکات ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی لە ئامادەکردنی کارنامەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا.