Skip to the content

جێگری بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات و پلاندانانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ کرا

لە چوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییانەی کە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت، ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات و پلاندانانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕ کرا.

جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاسی جێگری بەڕێوەبەری پێشووی کرد و پیرۆزباییشی لە جێگری بەڕێوەبەری نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.