Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازی لە تیمێکی سەربازی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە تیمێکی سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ دەیڤید، و شاندێکی یاوەریکرد.

لە دیدارێکدا هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ فیرقەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە ڕووی پێداویستییە لۆجستییەکان و مەشق و ڕاهێنان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پلانی مەشق و ڕاهێنانی پەسەند کراوی ساڵانەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەکان گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.

لە وتەیەکدا لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، داوای فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان  کرد، بەتایبەت لە پرسی مەشق و ڕاهێناندا.

شاندی سەربازی هاوپەیمانان، دڵخۆشی خۆیان بەکارکردن لەگەڵ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەربڕی و یەکگرتنەوەی چەند یەکەیەکی جیاوازی هێزی پێشمەرگەیان بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست زانی بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانیان بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دووپاتکردەوە.